English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ندێك لایه‌ن ھەوڵده‌ده‌ن ساخته‌كاری له‌ جیاكردنەوەی دەنگەكان بكه‌ن
2018-05-06 [07:05 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد: "بەگوێرەی زانیاری دروستی ھەواڵگری ھەندێك لایەنی سیاسی ھەوڵ بۆ لەكارخستنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەدەن، كە ئامانج لێی ساختەكاریكردنە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: "ئەو لایەنانەی ئەم ھەوڵە دەدەن، لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووشدا لە رێگەی بەدەست جیاكردنەوەی دەنگەكان توانییان ساختەكاری لە ئەنجامەكاندا بكەن".

ھاوكات ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی، داوایەكی فەرمی بۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە رێگەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەرزكردووەتەوە.

پێشتر بڕیاریدەری ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان ئیسماعیل خورماڵی  راگەیاندبوو، ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی عێراق ئاسانە و دەتواندرێت بە چەند كۆدێك گۆڕانكاری لە ھەموو ئەنجامەكان بكرێت و دەنگەكان لە بەرژەوەندی لایەنێك ھەژمار بكرێن.

 





ئەم هەواڵە 6436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad