English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جارێکی دیكه‌ مانوێل نۆیەر تووشی پێكان هات
2018-05-07 [08:20 AM]

ZNA- ھەولێر


مانوێل نۆیەر دوای گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان ڕاھێنانەکان لەگەڵ یانەکەی، گۆڵپارێزەکەی مانشافت جارێکی دیکە کێشەی بۆ دروست دەبێتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، مانوێل نویەری گۆڵچی بایرن میونشن لە راھێنان وەستاوە بۆ ئەوەی پشووبدات، لەبەرئەوەی ئاو لە پێی چەپیدا ھەیە بۆیە جارێکی دیکە تووشی ژان بووە.

رۆژنامە ئەڵمانیەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە پزیشکی یانەکە ٣ ڕۆژ پشووی بە گۆڵپارێزەکەداوە تا بارودۆخی باشتر بێت.

 نۆیەر کە بەم دواییە گەڕایەوە مەشقەکان ھەموو ھەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت لە مۆندیالی ڕوسیا بەشداری بکات، بەڵام بەھۆی ئاست بەرزی تێرشتێگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا  و پێکانە درێژخایەنەکەی، پێگەی گۆڵپارێزەکە کەوتوەتە مەترسییەوە بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی ڕوسیا.





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad