English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامارەکانی دوای کلاسیکۆ...
2018-05-07 [09:01 AM]

ZNA- ھەولێر


یاریی کلاسیکۆی نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەیەکسانبوون کۆتاییھات و بارسێلۆنا درێژەی بەو ریکۆردە دا کە تاوەکو ئێستا لە خولەکەدا نەدۆڕاوە.

ئامارەکان

- بارسێلۆنا ٤٢ یارییە لە لالیگادا نەدۆڕاوە.

- مێسی بە ٢٦ گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە.

- مێسی یەکەم یاریزانە لە کلاسیکۆ بەشداری ٤٠ گۆڵی کردبێت ٢٦گۆڵ، ١٤ ئاسیست.

- لیۆنێل مێسی لە یاریی شەوی رابردوودا ٥ لێدانی ھەبوو و ٣ ھەلیشی دروستکرد و بەشداریی لە ٨ لێدانیشدا کە بارسا کۆی گشتی ١١ لێدانی ھەبوو.

- مێسی ٢٦ گۆڵی بەرامبەر ریال مەدرید کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، بەرامبەر سێڤییا ٣١ و بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ٢٨ گۆڵ.

- بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مەدرید ٤٠١ گۆڵی لێکراوە، زیاتر لە ھەموو یانەکانی دیکە، ئاتلێتیکۆ مەدرید لەلایەن ریال مەدریدەوە ٣٤٤ گۆڵی لێکراوە.

- رۆناڵدۆ بە ١٨ گۆڵ لەگەڵ دیستفانۆ یەکسانبووەوە و دووەم گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە.

- گۆڵەکەی رۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە ٤٠٠ـی ریال مەدرید بوو بەرامبەر بارسێلۆنا.

- رۆناڵدۆ لە کامپ نۆو، ١٥ یارییکردووە ١٢ گۆڵی کردووە.

- لویس سوارێز لە کلاسیکۆدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ١٠ گۆڵی کردووە.

- سێرجی رۆبێرتۆ یەکەم یاریزانی بارسێلۆنا لە کامپ نۆو کارتی سوور وەربگرێت دوای ماسکێرانۆ لە ٢٠١٥ەوە، کە دەکاتە ٥٠ یاری.

- کریستیانۆ رۆناڵدۆ ٤٤٩ گۆڵی بۆ ریال مەدرید و لیۆنێل مێسی ٥٥١ گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردووە، ھەردووکیان لەگەڵ ئەو دوو یانەیە بە گشتی ١٠٠٠ گۆڵیان کردووە.


رووداو





ئەم هەواڵە 7735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad