English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کاندیدەش لە ھەڵبژاردنەکان کشایەوە 
2018-05-07 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر 



پێدەچێت ھەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق پێش گەیشتنی بە رۆژی ئەنجامدانی کشانەوەی چەندین کاندید بەخۆیەوە ببینێت و ھەریەکەیان بەھۆیەک لە ھەڵبژاردنەکان دەکشێننەوە . 

ئەمڕۆ سەوسەن فاروق بەیاتی کاندیدی ھاوپەیمانی (التمدن) کشانەوە خۆی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق راگەیاند . 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەوسەن دەڵێت : بەھۆی ئەوەی شەفافیەت نییە و بەرژەوەندی حزبی بەپێش گشتی کەوتووە، بڕیارمدا لە ھەڵبژاردنەکان بکشێمەوە . 

سەوسەن بەیاتی دووەم کاندیدی ئافرەتە کە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکشێتەوە , دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو مونا البدری بەھۆی بڵاوبوونەوە گرتەیەکی نەشیاو کشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردنەکان راگەیاند . 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سومەرییە نیوز 
 





ئەم هەواڵە 18466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad