English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید
2018-05-07 [12:48 PM]

ZNA- ھەولێر 


 
لە یاری دوێنێ شەوی نێوان ھەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە ھەفتەی ٣٦ی لالیگا کە بەیەکسان بوونی ھەردوو یانە کۆتایی ھات کرستیانۆ رۆنالدۆ تووشی پێکان ھات . 

ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ، دوای ئەوەی دوێنێ رۆنالدۆ بە ھۆی ھەستکردن بە ئازارەوە نەیتوانی یاریی کلاسیکۆ تەواو بکات ،ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەپێی راپۆڕتی پزیشکی رۆنالدۆ پێویستی بە پشوو ھەیە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ و دواتر دەتوانی بە ئاسایی یاری  بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کرستیانۆ رۆنالدۆ بە دڵنیایی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپول ئامادە دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12073جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad