English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆزگەی وەرزشی
2018-05-07 [01:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چەندین خۆزگەو ئاواتی ھەیە و ھیوا دەخوازێت ڕۆژێک لە ڕۆژان بەچاوی خۆی بیان بینێت،بێگومان بواری وەرزشیش بەدەر نیەو وەرزشوانانیش خۆزگەو ئاواتیان ھەیە لێرەدا چەند خۆزگەیەکی وەرزشوانانی لای خۆمان باس دەکەم. 

١ـڕاھێنەرێکی دێرین دەڵێ..خۆزگە ڕێز لە دەسکەوتەکانم دەگیراو لەم ساتە وەختەی کە نەخۆشم و لە جێگا کەوتووم بەسەرم بکەنەوەو چارەسەرم بکەن ، نەوەک دوای مردنم مەڕاسیمم بۆ ساز بکەن
. ٢ـ ڕاھێنەڕێکی ئێستای یانەکانیش دەڵێ ، خۆزگە چۆن یانەکان و یاریزانەکان سزا دەدرێن لەسەر ھەڵوێستی خراپ و ڕەخنە گرتن ، ناوبژیوانانیش سزا درابان لە بەرامبەر ئەو ھەموو ھەڵانەی کە دەیکەن و بڕیاری نا دروست دەدەن
. ٣ـ یاریزانێکی دێرین دەڵێ، وەرزش کردنی جاران سادە بوو لەسەر ئەرک و گیرفای خۆمان یاریمان دەکرد چونکە تەنھا لە پێناو گیانی وەرزشی یاریمان دەکرد، خۆزگە وەرزشی ئێستاش وەکو جاران بوایەو یاریزان وەکو بەندە کڕین و فرۆشتنی پێ نەکرابایە
 . ٤ـ یاریزانێکی تازە پێگەیشتووش دەڵێ ، خۆزگە کەسانی دڵسۆزو شارەزا دەستیان دەگرتم و پاڵپشتیان دەکردم ، تا ئاستم بەرز بێتەوەو ڕۆژێک لە ڕۆژان درێسی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەم بپۆشم.
  ٥ـ ناوبژیوانێکی لای خۆشمان گلەیی دەکاو دەڵێ، خۆزگە یانەکان و یاریزانەکان ڕۆشنبیری وەرزشیان لەسەر یاساکان ھەبوایە تا ئەو ھەموو ڕەخنەیە لە بریارەکانمان نەگرن ، لەو لاشەوە خۆزگە کرێی ناوبژیوانیمان وەکو وڵاتانی تر بوایە تا بژێوی ژیانمانی پێ دابین کەین.
  ٦ـ میدیا کارێکی وەرزشیش دەڵێ، خۆزگە لەناو یاریگاکان ڕێزمان لێ دەگیراو بە چاوێکی گەورە سەیر دەکراین و جێگای تایبەتیان بۆمان ئامادەکرد چونکە ئێمە ڕووماڵی ڕووداوەکان دەکەین و خزمەتی بواری وەرزش دەکەین.
٧ـ لە کۆتاییدا ھاندەرێکی وەرزشی دەڵێ ، خۆزگە ھاندەران ئامادەی بینینی یاریەکان دەبوون و بە گیانێکی وەرزشی بەرز ھانی تیپەکان و یاریزانەکانیان دەدا ، دوور لە کاری ئاژاوەگێری.

  خۆزگەی منیش ئەوەیە ئێوەی بەڕێزو لە دڵا شیرین بابەتەکە بخوێننەوەو لایکی بکەن و کۆمێنتی بەنرخ بنووسن. ئێوەش خۆزگەکانت بنووسن و بابەتەکە  دەوڵەمەندتر بکەن .

کمال یوسف عبداللە
 





ئەم هەواڵە 4324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad