English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو زانیاریانەی لەسەر فستق نەتزانیوە
2018-05-08 [05:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر



فستق زۆربەی پێکھاتە سەرەکیی و مادە خۆراکییەکانی تێدایە کەژنانی دووگیان لەو قۆناغەدا پێویستیانە و دەکرێ سودی لێ ببینرێت بەڵام ئەوەی پێویستە ئەوەیە کەماوە ماوە فستق بخورێت کەگرنگە بۆ تەندروستی خۆی و کۆرپەلە.
چەرەس بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەیەکی تەندروستە بۆ پرۆتین و ریشاڵی خۆراکی و بابەتە خۆراکییەکان کەپێویستە بۆ کاتی دووگیانی بەتایبەت بۆ بنیاتنانی لەشی کۆرپەلە و رێگری لەقەبزی.

چەرەس بەتایبەت فستق بەسودە بۆ گەشەی تەندروستی مێشکی منداڵ، و ھە ر ٢٨ گرام فستق ١٦٠ کالۆری تێدایە سەرباری ١٢ گرام چەوری و ١.٥ گرام چەوری بێ سود .

ئەمەش سەرچاوەیەکی باشە بۆ پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و فۆلیک ئەسید کەبەسوودن بۆ گەشەی منداڵ.

لەبارەی ئەو خانمانەی کەنابێ لەقۆناغی دووگیاندا فستق بخۆن، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کەئەگەر نەخۆشی بۆماوەیی یان ھەستیاریت ھەیە لەبەرامبەر گوێز و چەرەس و فستقدا، باشترە دووربکەویتەوە لەخواردنی فستق چونکە خواردنی زیان بەتەندروستی منداڵ دەگەیەنێت لەبارەی رەبۆوە بەرێژەی ٥٠%.

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی تەندروستی ئەمریکی، ئەگەر مێژوویەکی خێزانیت ھەیە لەرووی ھەستیارییەوە بۆ چەرەس دەتوانیت فستق بەتامی تر بخۆیت نەک ئەو جۆرەی کەزۆر سوێرە بۆ خۆپاراستن لەزیادبونی سۆدیۆم.





ئەم هەواڵە 7354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad