English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆمان ڕزگار بکەین لە نەخۆشی کۆڵۆن
2018-05-08 [08:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر



نەخۆشییەكانی كۆلۆن، بە یەكێك لە كێشە هەرە باوەكانی مرۆڤ ئەژمار دەكرێ كە دەبێتە هۆی قەبزی، سكچوون، غازات پەیداكردن، ئاوسانی ورگ و شەپۆلە ئازاری سك، نەخۆشییەكە تووشی بەشی كۆلۆن دەبێت لە كۆئەندامی هەرس و پتر تووشی ئەوانە دەبێت كە تەمەنیان لەنێوان 40 – 15 ساڵاندایە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی، هۆشداری دەدەن بە دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ، هەروەها پارێز له هەندێک خواردن، بۆ ئەوەی زۆربەی تەمەنیان بە دەم ئازاری كۆلۆنەوە بەسەر نەبەن، دەشڵێن خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە باشترین چارەسەرە و دەرمان دادی نەخۆشییەكە نادات.


ئەو هۆكارانەی مرۆڤ تووشی نەخۆشییەكانی كۆلۆن دەكەن بریتین لەمانەی خوارەوە :


1- خێرا نانخواردن، دەبێت ئەو خواردنانەی دەیخۆین زۆر بە جوانی بیانجووین، ئینجا قووتیان بدەین.

2- نابێت لە كاتی نانخواردندا زۆر قسە بكەین، چونكە دەبێتە مایەی جوان نەجووینی خۆراكەكان.

3- دەبێت بەرنامە بۆ ژەمە خواردنەكان دابنرێ، نەك بە هەڕەمەكی خواردن بخۆین.

4- خواردنی چەرەزات بێ بەرنامە و بە شێوەیەکی زۆر، هۆکارێکی دیکەی

تووشبوونه.

5- هەروەها زۆر خواردنی خواردەمەنییە سووركراوەكان.

6- یان خواردنی هەر میوەجاتێک كە بە ماددەی كیمیایی چێنرابێت.

7- هەندێک جار نانی جۆ نەخورێ و بگۆڕرێ بە نانی گەنم.

8- نابێت لە كاتی خواردنی ژەمەكاندا

برێكی زۆر هەوا هەڵبمژرێ.

9- نەخواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان.

10- كەم كردنەوەی خواردنە شیرینەمەنییەكان.





ئەم هەواڵە 10579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad