ZNA – هەولێر
هەفتانە لیستی فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و دوو هەفتەیە فیلمێکی ئەکشن لە پلەی یەکەمدایە.
بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ئەکشن و سەرکێشی "ئاڤێنجەر" بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ١١٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە پلەی یەکەمدا مایەوە.
لەم بەرهەمەدا، رۆبێرت داونی جۆنیۆر، کریس هیمسوورت و مارک راڤالۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و جۆ رۆسۆ و ئەنتۆنی رۆسۆ کاری دەرهێنانیان بۆ کردووە.
لە پلەی دووەمدا فیلمی نوێی کۆمێدی "ئۆفەربۆرد" بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلار، لە پلەی دووەمدا هات.
ئەم هەواڵە 9742جار خوێندراوەتەوە |