English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەردە لەسەر پەیکەری "ژەنینی پێڵاو" لادرا
2018-05-08 [01:30 AM]

ZNA – سلێمانی


بە ئامادەبوونی بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و ژمارەیەک هونەرمەند و رۆشنبیر، لە شاری سلێمانی، پەردە لەسەر پەیکەری "ژەنینی پێڵاو" لادرا.

 

پەیکەرساز ئاسۆس جاف، خاوەنی کارە هونەرییەکەیە لە هەمان ئەو شوێنە دانراوە کە پێشتر منداڵێکی کۆبانێ لەو شوێنە کاری بۆیاغی پێڵاوی کردووە.

 

لەم چەند ساڵەی دواییدا ژەمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی پەیکەرساز لە شاری سلیمانی چالاکانە کاردەکەن و بەرهەمەکانیان لەو شارەدا خستووەتەڕوو.

 

پەیکەرەکە لە شەقامی مەولەوی پەردەی لەسەر لادرا و بیرۆکەی نووسەر و شاعیر هێمن بەرزنجییە.

 

پەیكەریەکە چیرۆكی ئارین چاندۆی تەمەن 13 ساڵان دەگێڕێتەوە كە بەهۆی هەڕەشەكانی چەتەكانی داعش لە كۆبانێ لە ساڵی 2014 دا ئاوارە دەبن و روودەكەنە شاری سلێمانی لەگەڵ خێزانەكەیدا.

ئارین چاندۆ ناچاربووە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی، پەنابەرێتەبەر كاری بۆیاخچێتی تادرەنگانێكی ئێوارە.

 

ئاسۆس جاف تائێستا نزیكەی 40 كاری پەیكەرسازی هەیە و 6 یان لەسەر شەقامەكانی شار نمایشكراون.‎

 





ئەم هەواڵە 9646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad