English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆر دەکات 
2018-05-08 [11:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ چەند یاریزانێک بۆ پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی بۆ وەرزی داھاتوو . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکا ی ئیسپانی ، بریکاری کارەکانی یاریزان کۆستاس مانۆلاس بەرگریکاری یانەی ریمای ئیتاڵی  داوای لەبەرپرسانی یانەی شاھانە کردوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ مانۆلاس مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی داھاتوو پێویستی بە بەرگریکارێکی ئاست بەرز دەبێت لەبەر ئەمە بیر لە مانۆلاس دەکەنەوە بۆ ئەوەی ھێلی بەرگری پێ بەھێز بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , مانۆلاس لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ لە یاری گەڕانەوە لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و یانەی بەرشەلۆنە لە پاڵەوانیەتیەکە دووخستەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad