English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد دوو یاریزان دەکاتە قوربانی گریزمان 
2018-05-08 [01:14 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئێکسپرێسی ئینگلیزی ، یانەی مانشستەر یونایتد ئامادەیە ھەردوو یاریزان ئەندێر ھێرێرا و ئەنتۆنیۆ مارسیال بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی ئەنتوان گریزمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مان یونایتد دەیەوێت بەھەر شێوەیەک بێت لە ھاوینی داھاتوو  گرێبەست لەگەڵ گریزمان مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , جگە لە یانەی مان یونایتد , یانەی بەرشەلۆنەش ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ گریزمان مۆربکات و ئامادەشە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدات لەپێناو بەدەستھێنانی تواناکانی گریزمان. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad