English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌كوژرێت
2018-05-09 [06:02 AM]

ZNA – هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی لیوای 56ـی  هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ عه‌ره‌بێكی سوننه مه‌زهه‌به‌‌ له‌ سنووری  پارێزگای كه‌ركووك كوژراوه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكان، سوڵتان یاسین حمدانی فه‌رمانده‌ی لیوای 56ـی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای دووبز بە گولەی قەناس کوژراوه‌".

 هاوكات لە گوندی "جحیش"ـی سەربە قەزای حەویجە شەڕوپێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق روویداوه‌و لەئەنجامدا شەش پۆلیس بریندار بوون كه‌ دووانیان ئەفسەرن و ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکن.

بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك له‌ پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو تێكچووه‌و چه‌ندین جار چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌دا و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون.

 





ئەم هەواڵە 4162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad