English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن دەزانیت مەگنیسیۆم لە لەشتدا کەمە
2018-05-09 [07:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر



پێوانی مەگنیسیۆم لەخوێندا بەپشکنینی ئاسایی ناکرێت و بەجۆرێک دەستنیشان دەکرێ کاتێ ئاستی دادەبەزێت لە ١.٨ ملیگرام بۆ ھەر دیسیلترێک خوێن، بەڵام دەکرێ ھەندێ نیشانە بدۆزرێتەوە کەکەمبونی دەخاتەروو، بەتایبەت کەمبونی مەگنیسیۆم دەچێتە نێو زۆربەی ئەرکەکانی لەشەوە، کەمبونیشی چەندین گرفتی تر دروست دەکات بەتایبەت کەمی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم. 


مەگنیسیۆم کارلێک لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ئەنزیمی لەش دەکات بۆ ئەدای چەندین کار بەتایبەت ئەوەی پەیوەندییدارە بەماسولکە و دەمارەکان، و رێکخستنی فشاری خوێن، بەرھەمھێنانی ووزە لەخانەکانی لەش و نوێکردنەوەی خانەکانی DNA . 

نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم: 

١. گرفتی ماسولکەکان بەتایبەت دەم و چاو 

٢. ماندوێتی و ھەستکردن بەلاوازی

٣. سەرگێژخواردن و رشانەوە

٤. لەرزین و گرفتی ماسولکەکان 

٥. قەبزی 

٦. گۆڕینی ئاوازی لێدانەکانی دڵ.

لەگرنگترین ھۆکارەکانی کەمی مەگنیسیۆم: مەینۆشی، سکچون، شیرپێدانی سروشتی، شەکرە، بەساڵاچون، گرفتی تەندروستی کەکاریگەری لەئەرکی ھەرس. 

بۆ زیادکردنی مەگنیسیۆم لەلەشدا: برنجی بۆر، ئەڤۆکادۆ، چەرەس، پاقلە بابەتییەکان، شۆفان. 





ئەم هەواڵە 7630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad