English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیڤەرپووڵ گورزێکی گەورەی بەرکەوت و بەرگریکارێکی لەدەستدا
2018-05-09 [08:04 AM]

ZNA- ھەولێر



بەر لە ئەنجامدانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی لیڤەرپووڵ گورزێکی گەورەی بەرکەوت و بەرگریکارێکی گرنگی بەھۆی پێکان بۆ ئەو یارییە لەدەستدا.

یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دوورکەوتنەوەی گۆمێزی بەرگریکاری یانەکەی تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.

دوای پشکنینەکان دەرکەوتوە کە یاریزانەکە جگە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەگەری ھەیە نەتوانێت لە مۆندیالی ڕوسیاش بەشداری بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامە ئینگلیزیەکان گوێزینگی پێی جۆی گۆمێز تووشی ھەوکردن ھاتوەتەوە بۆیە پێکانەکەی سەری ھەڵداوەتەوە، 

 گۆمێزی تەمەن ٢٠ ساڵ ئەم وەرزە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی ئینگلتەراوە کردووە، بەھووی ئەم پێکانە گۆمێزیش دەچێتە ڕیزی چامپەرلین و ئیمری جان کە بەھۆی پێکان نەتوانن لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا یاری بکەن.





ئەم هەواڵە 10267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad