English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی : شوێنگرەوەی ئینێستامان دیاریکردوە 
2018-05-09 [12:21 PM]

ZNA- ھەولێر 


 
ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت , بە دڵنیاییەوە گریزمان دەتوانێت خۆی لەگەڵ میسی و سوارێز بگونجێنێت . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی ڤالڤێردی رایگەیاند : ئەمڕۆ یارییەکی گرنگمان ھەیە لەگەڵ یانەی ڤیاریال و ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ ئەوەی لەسەر ئەنجامە باشەکانمان بەردەوام بین . 

ھەروەھا گووتیشی : بە دڵنیاییەوە گریزمان دەتوانێت خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی میسی و سوارێز بگونجێنێت ، بەڵام نابێت لە بیرمان بچێت گریزمان ھێشتا یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدریدە و یارییەکی کۆتایی گرنگی لە پێشە و یاریزانی ئێمە نییە . 

لەبارەی گرێبەست کردن لەگەڵ ئارسەر میلۆی بەرازیلی ڤالڤێردی گووتی : بە ووردی چاودێری ئەو یاریزانە دەکەین , ئەو گەنجێکی بەتوانایە و ئەو جۆرە یاریزانەیە کە بەرشەلۆنە دەیەوێت و ھیوادارام ببێتە جێگرەوە ئەندریاس ئینێستا لە ھێلی ناوەڕاست چونکە لە توانای دا ھەیە زۆر شت پێشکەش بکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad