English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەسەری رووتانەوەی سەر دۆزراوه
2018-05-09 [06:11 AM]

ZNA- هەولێر


 

چارەسەری رووتانەوەی سەر له دەرمانێک دۆزراوەتەوه که پێشتر بۆ چارەسەری پووکیی ئێسک بەکار دەهات.

 

لێکۆلەران بۆیان دەرکەوتووه، ئەم دەرمانه له تاقیگه کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر "فولیکول"ـەکانی پرچ هەبووه و بووەته هۆی هاندانی رووانەوەی موو.

 

پێکهاتەی ئەم دەرمانه، ئەو پرۆتۆینه دەکاته ئامانج که رێگره له رووانی موو و رۆڵی سەرەکیی له رووتانەوەی سەر هەیه.

 

دکتۆر "ناتان هاکشاو" بەڕێوەبەری ئەم پڕۆژەیه له زانکۆی "مانچستەر" دەڵێت، ئەم دەرمانه دەتوانێت گۆڕانکارییەکی راستەقینه لەو کەسانەدا بکات که بەدەست رووتانەوەی پرچەوه دەناڵێنن.

 

ئێستا تەنیا دوو جۆر دەرمان بۆ رووتانەوەی سەر هەیه: ١- ماینۆکسیدیل بۆ پیاوان و ژنان، ٢- فیناستراید تەنیا بۆ پیاوان.

 

کێشەی ئەم دوو دەرمانه ئەوەیه که کاریگەریی لاوەکیی هەیه و کاریگەرییەکی ئەوتۆشی نییه، بۆیه زۆربەی خەڵک روویان له چاندنەوەی موو کردووه.

 

ئەم توێژینەوەیه که ئەنجامەکەی له گۆڤاری پزیشکیی "بایۆلۆجی پڵاس" بڵاو بۆتەوه، له تاقیگه به نموونەکانی "فولیکول"ـەکانی موو، لەسەر زیاتر له ٤٠پیاو تاقی کراوەتەوه.

 

دکتۆر هاکشاو گوتی: بۆ دڵنیا بوون له بێ‌زیان بوونی ئەم دەرمانه، پێویستیی به تاقیکردنەوەی زیاتر هەیه.

 

BBC





ئەم هەواڵە 7195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad