English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕ لە نێوان هێزێكی سوات و پاسەوانەكانی عەبادی ڕووی دا
2018-05-09 [09:14 AM]

ZNA- ھەولێر


 لەسەر بانگەشەكانی هەڵبژارندا، شەڕێكی گەورە لە نێوان هێزێكی سواتی سەر بە سوپای عێراق و پاسەوانەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ڕووی دا.


سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابلی باشووری عێراق ئاشكرای كرد شەڕەكە لە ناوەڕاستی بابل رووی داوە و لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن بووە، بەم هۆیەشەوە زیاتر لە چوار كەس لە نێوان هەردوولادا بریندار بوون.


جێی باسە شەڕەكە هاوكات بووە لەگەڵ سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی (نەسر)ی شیعەكان بۆ بابل.


لە چەند رۆژی رابردوودا ململانێی هێزە شیعەكان توندتر بووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێك دوێنێ شەو نووری مالیكی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەرەشەی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی كرد، ئەگەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان بە دڵ نەبێت.





ئەم هەواڵە 5752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad