English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ملیۆن دۆلاری ھادی عامری دەستی بەسەردا گیرا
2018-05-09 [09:18 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هادی عامری به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاری له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ بۆ نێردراوه‌ به‌ڵام له‌ یه‌كێك له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

 چوارشه‌ممه‌(9-5-2018) له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه‌ تیایدا ده‌ركه‌وێت كه‌ به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار كه‌ نێو ده‌یان كارتۆنن و له‌سه‌ره‌وه‌یان وێنه‌ی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی (فەتح)ی میلیشیا شیعەكان هه‌یه‌، له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی"مونزریه‌" ی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌.

 

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ وێنه‌ی ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌ ده‌گرێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ بۆ هادی عامری نێردراوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ بخه‌ڵه‌تێنن وێنه‌ی هادی عامری له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كارتۆنه‌كان دانراوه‌ گوایه‌ ئه‌و كارتۆنانه‌ ته‌نیا وێنه‌یان تێدایه‌.

 

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی (فەتح)ی میلیشیا شیعەكانه‌ و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌، پێشووتر له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م هادی عامری به‌ربژێریان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.

 

هادی عامری بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ ئاشكرا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێت بۆیه‌ به‌ڕای چاودێران ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستی به‌خشینه‌وه‌ی بۆ هادی عامری نێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ پێ به‌رز بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad