English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند زانیاریه‌كی بەسود بۆ چاو
2018-05-10 [06:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر



هەندێك زانیاری زۆر گرنگ لەسەر چاو، كە پێویستە هەموو كەس بیزانێت.

١-كاتێك شتێك ئەكەوێتە چاوتەوە، مەیخورێنە، پێدەچێت ئەو خورانە ببێتە هۆكاری جێگیربوونی ئەو شتە لە چاودا، بۆیە چاوەكانت بۆ ماوەیەك دابخە هەتا فرمێسك بە چاوتدا دێتە خوارەوە و شتەكە لە چاوت دێتە دەرەوە.

2- ئەوانەی كە چاویلكە بەكارئەهێنن، پێویستە هەموو ماوە جارێك لەكاتی كاركردندا چاویلكەكانیان دابنێن و چاویان دابخەن، بۆ پشودان بە چاویان.

3- كاتێ پێڵوەكانی چاوت بەهۆی هەواوە سوور هەڵگەڕێت، هیچ شتێكی لێ مەدە، بەڵكو خوێ و ئاو تێكەڵ بكە هەتا جوان ئەتوێتەوە و ئاوەكە رون ئەبێتەوە، دوایی چاوەكانتی پێ بشۆ.

4- زۆر هەڵەیە كاتێك بۆ ماوەیەك سەیری هەتاو، یان ئاگری ئاگردان، یان گڵۆپێك ئەكەین. ئازاری چاو زۆر ئەدات.

5- هەرچەندە چاوەكانت سەلامەت و باش بن، پێویستە هەموو چەند خولەك جارێك پشویەكی پێ بدەیت.

6- هەر كارێك بكەیت، پێویستە رووناكی لەلای راستەوە بێت بۆت، نەك لای چەپ و بەردەم.

7- هەرگیز لە كاتی رۆشتندا، یان لە پاس و شەمەندەفەر و پاڵكەوتندا مەخوێنەرەوە.

8- ئاگات لە گۆڕینی كەش بێت بە خێرایی لە: گەرمی بۆ ساردی، تاریكی بۆ رۆشنایی.
 





ئەم هەواڵە 9715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad