ZNA - ههولێر
ساوەر كە لەگەنمی هاڕاو دروستدەكرێت، یەكێكە لەخواردنە بەتامەكان و لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەكاردێت، هەروەها یەكێكە لەو خواردنانەی كە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی ھەروەھا لەچەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت بەو پێیەی برێكی زۆر ڤیتامین و پرۆتینی تێدایە.
ئەم خۆراكە بەجێگرەوەی سەرەكی برنج دادەنرێت، هەروەها دەتوانرێت لەبری برنج سودی لێوەربگیرێت، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكەن، كە سودەكانی ساوەر لە برنج زیاترە.
سوودەكانی ساوەر:
1- ساوەر دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی (ئەی و دی و ئێچ).
2- ماددە كانزاییەكانی وەك ئاسن و فسفۆڕ و مەنگەنیزی تێدایە.
3- سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندە بەپرۆتین و ماددە نیشاستەییەكان، چەندین ماددەی بەسودی تری خۆراكی تێدایە.
4- ئەم دانەوێڵەیە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و مرۆڤ لەتوشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.
5- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.
6- ساوەر لەش لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن و مەمك.
7- ساوەر كێشەكانی هەرس ناهێڵێت و ڕێگریشە لەتوشبوون بە ئازاری گەدە، كۆلیسترۆلی خوێنیش كەمدەكاتەوە.
8- توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئەو كەسانەی لەژەمە خۆراكیەكاندا ساوەر دەخۆن، ئەگەری زیادبوونی كێشیان كەمە.
ئەم هەواڵە 9979جار خوێندراوەتەوە |