English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینۆ له‌ باره‌ی پۆگباوه‌ خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌
2018-05-10 [09:31 AM]

ZNA- ھەولێر



خۆزێ مۆرینیۆ بەڕێوەبەری ھونەریی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی وەڵامی ئەو راپۆرتە ھەواڵانەی دایەوە، کە باسیان لە ئەگەری رۆیشتنی پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەکە دەکرد لەم ھاوینی ئەمساڵدا.


مۆرینیۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ سکای سپۆرتس گوتی: "پێموایە پۆگبا وەرزی داھاتووش لەگەڵ ئێمەدا دەبێت، ئەوە ھەستی منە".
گوتیشی: "دەتوانم گەرەنتی ئەوە بدەم من نامەوێت پۆگبا بڕوات، یانەکەش نایەوێت دەستبەرداری ببێت، دەتوانم دڵنیاییش بدەم نە خۆی و نە

 بەڕێوەبەری کارەکانی داوای رۆیشتنیان نەکردووە و ھیچ یانەیەکیش داوای نەکردووە، سەبارەت بە منیش، ئەوا پێموایە دەمێنێتەوە".

راپۆرتە ھەواڵەکان بەمدواییە باسیان لە ئەگەری رۆیشتنی یاریزانە فەرەنسییەکە لە مان یونایتد دەکرد، بە تایبەتی ماوەیەکی زۆری ئەم وەرزە پەیوەندیی پۆگبا و مۆرینیۆ باش نەبوو، باسی ئەوەشدەکرا یاریزانەکە روودەکاتە پاریس سانجێرمان یان دەگەڕێتەوە یوڤێنتوس.

پۆگبا ھاوینی رابردوو بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە یوڤییەوە روویکردە مان یونایتد.


رووداو





ئەم هەواڵە 3790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad