English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌
2018-05-10 [01:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ژێرخانی سه‌ربازی ئێرانی له‌ سوریا، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئێرانییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌مووشه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر كۆنترۆلی وڵاته‌كه‌مان دایه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌هێزترین هێرش بووه‌ له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له‌ 2011 هه‌ڵگیرساوه‌ كه‌ ئێران و چه‌ند گروپێكی شیعه‌ و سه‌ربازانی روسیا بۆ پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداریان تێدا كرد.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ به‌ریتانیایه‌ رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بووه‌ هۆی كوژرانی 23 سه‌ربازی سوری و بیانی.

ئه‌ڤیجدۆر لێبیرمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش وتی، مووشه‌كه‌كانی ئێران یان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئامانجه‌كانیان یان هێزه‌ به‌رگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خستویانه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ش كردوه‌، بۆچوونه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ململانێیه‌كی هه‌رێمی له‌ ناوچه‌كه‌ رووبدات، پاش ئه‌وه‌ی  ئێسرائیل ویستی خۆی بۆ رێگریكردنی ئێران له‌ چوونی هێزه‌كانی بۆ سوریا ده‌ربڕی هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پاشه‌كشه‌ی كرد.





ئەم هەواڵە 7636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad