English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل، به‌ریتانیا ئیدانه‌ی ئێرانی كرد
2018-05-10 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌باره‌ت به‌ مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل له‌ سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

جۆنسۆندا رایگه‌یاند، به‌ریتانیا به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل. به‌ به‌هێزترین شێوه‌ش پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی.

داوای له‌ ئێران كرد، خۆی بەدووربگرێت له‌و كارانه‌ی كه‌ ته‌نها ده‌بنه‌ هۆی ناسه‌قامگیرتربوونی ناوچه‌كه"‌، به‌گرنگیشی زانیووە کە لایه‌نه‌كان دان بەخۆیاندا بگرن له‌ هه‌ر جۆره‌ گرژییه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایەنێکدا نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، داوای له‌ رووسیاش كرد، كۆتایی به‌و كارانه‌ی بهێنێت كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ناسه‌قامگیری، هه‌ژموونی خۆی له‌ سووریا به‌كار بهێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی به‌رفراوان بۆ كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

 

 





ئەم هەواڵە 4534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad