English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەنگدەران دەکات کە بەزۆرترین ژمارە ڕووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان
2018-05-10 [08:09 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە ئێوارەی ڕۆژی پێش دەنگدان، "یان کوبیش" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، داوا لە دەنگدەران دەکات کە لە ڕۆژی ١٢ی ئایاردا بە زۆرترین ژمارە ڕووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

 

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "لەوەتەی دوایین ھەڵبژاردن لە چوار ساڵی ڕابردوودا، عیراق ڕووبەڕووی خراپترین ھێرشی داعشی تیرۆرست بووەوە، کە کارەساتی بێوێنەیان ئەنجامدا. ئەمڕۆ، بە تێکشکانی پێکھاتەکانی داعش و رزگاربوونی وڵاتەکە، ئێستا نۆرەی ئێوەیە کە ئەم سەرکەوتنە مێژووییە سەربخەن کە بە خوێنی شەھیدان و یەکڕیزی و پێداگری ھاوڵاتییان بەدەست ھاتووە و سەرەتایەکی نوێ دەست پێبکەن. لە میانەی سەردانەکانی ئەم دواییەم بۆ پارێزگاکانی عیراق، ھەستم بە ئارەزووی گۆڕانی ئەرێنی و سووربوون لەسەر بەرەوپێشبردنی وڵاتەکە کردووە. ھەرەسھێنان و بێ ھیوابوون لە قەیرانەکان و خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵییەکانی ڕابردوو نابێ ببنە رێگر لەبەردەم دەنگدانتان بۆ داھاتوویەکی باشتر بۆ خۆتان و بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەتان. ئەو قوربانییانەی کە لەلایەن ھاوڵاتییانی عیراقی پێشکەشکراون پێویستە ئێستا بخرێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ بەدەستھێنانی حکومەتێکی باش کە نوێنەرایەتی ھەموو ھاوڵاتییان بکات لە رێگەی بەڕێوەبردنی کارا و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی بۆ ئەوەی لە ئاشتی و سەقامگیری و بە ئازادی و سەربەرزی بژین."

 

کوبیش دەسخۆشی لە داواکەی سەماحەتی ئایەتوڵا عەلی سیستانی دەکات کە داوای لە عیراقییەکان کرد بەرژەوەندی گەل و وڵات لەبەرچاوبگرن کاتێک دەنگی خۆیان دەدەن و بەبیر خەڵکی ھێنایەوە کە فەرامۆشکردنی مافی دەنگدانیان وادەکات چەند کەسانێکی ھەل پەرست بێنە پێشەوە و وا لە کاندیدەکانیان بکەن کە نەتوانن بەگوێرەی پێویست لە ئاست خواستی گەل و وڵاتەکە بن."

 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ھەموو عیراقییەکان دەکات بە ھەرێمی کوردستانیشەوە کە یەکبگرن بۆ بەھێزکردنی عیراقێکی خاوەن شکۆ و یەکگرتوو و دیموکرات و فیدڕاڵ. عیراقییەکان ھەم دەرفەت و ھەم بەرپرسیاریەتی بنیادنانی گەلێکیان لەبەردەمە کەتیایدا ھەموو ھاونیشتیمانییان ماف و بەرپرسیاریەتی یەکسانیان ھەبێت و دادپەروەری و لێپرسینەوە و پاراستی مافە مرۆڤایەتییەکانیان لە ژێر چاودێری یاسا بۆ ھەمووان بێت، ھەروەھا دەرفەتی بنیادنانی دەوڵەتێکیان ھەیە کە دڵنیابکاتەوە لەوەی ئاوارە ناوەخۆییەکان بە شێوەیەکی خۆڕسکانە و بە سەلامەتی و سەربرزیی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لادێ و شارەکانیان بنیادبنێنەوە و ئابوورییان لەڕێگەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ببوژێننەوە و بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە و دووربکەونەوە لە سیستەمی زاڵبوونی مەزھەبی و بەھەدەردان و پێگەی ڕەوا و یەکسان بە یافرەتان بدەن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا و ھەلی کار بۆ گەنجانی وڵاتەکە بڕەخسێنن. بەڕێز کوبیش دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد بۆ دڵسۆزییان و کاری ماندوونەناسانەیان و وتی کە متمانەی تەواوی بە توانای دەسەڵاتداران ھەیە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەلامەتی دەنگدەران و پرۆسەی ھەڵبژاردن. ھەروەھا بەڕێزیان ھەوڵی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی بەرزنرخاند بۆ دانانی پلانی تۆکمە بۆ پرۆسەکە ئەگەرچی ماوەیەکی کەمیان لەبەردەم بوو و ڕووبەڕووی چەندان ئاڵنگاری ڕێکخستن و تەکنیکی بوونەوە.

 

 لە کۆتاییدا، کوبیش ھیوای ھەڵبژاردێکی باش و ئاشتییانەی بۆ عیراقییەکان خواست و وتی: " ڕۆژی شەممە بەرواری ١٢ی ئایار رۆژی ئێوەیە. با ئەو ڕۆژە بە بەشداری زۆری ئێوە ئاھەنگی سەرکەوتن بگێڕین وەک ھەنگاوێکی سەرکەوتوو بەرەو بنیادنانی دیموکراسی و داھاتووێکی پرشەنگدار بۆ ئێوە. ئاڵنگاری گەورە لەبەردەم عیراقە کە پێویستە وڵاتەکە بە یەکگرتوویی کاربکات بۆ ئەوەی بەھێز ھەڵبستێتەوە و پێگەی ڕەوای خۆی لە نێو کۆمەڵەی گەلاندا بەدەست بھێنێتەوە."   





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad