English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕێکی چەکداری لە نێوان لایەنگرانی دوو لیستی عێراقی دروست بوو
2018-05-12 [08:49 AM]

ZNA- ھەولێر


لە باشووری عێراق شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان لایەنگرانی دوو لیستی عێراقی، دروست بوو.

 

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، شەڕەکە رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی عێراق، لە شاری نەجەف (پیرۆزترین شاری شیعەکان بەھۆی بوونی مەزاری ئیمام عەلی، ئیمامی یەکەمی شیعەکان)، دروست بووە.

 

شەڕەکە لەنێوان لایەنگرانی ھاوپەیمانییەکانی سائیرون و نەسر دروست بووە. تا ئیستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی شەڕەکە بەردەست نییە.

 

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.

 

ھاوپەیمانیی نەسر لە ژمارەیەک لایەن پێک دێت و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.

 

کاتژمێر ٧ـی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ٦ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 15643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad