English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی وازھێنانی رۆنالدۆ لە یاریکردن ئاشکرا کرا
2018-05-12 [12:11 PM]

ZNA- ھەولێر 



 
دۆلۆریس ئاڤیرۆ دایکی ئەستێرەی ناوداری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کرستیانۆ رۆنالدۆ دەڵێت ، رۆنالدۆ منداڵێکی گوێ رایەڵ بوو و حەزی بە قسەی خۆش دەکرد و لە قوتابخانەش زیرەک بوو . 

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دایکی رۆنالدۆ رایگەیاند : رۆنالدۆ تا لە توانای دا ھەبێت بەردەوام دەبێت لە یاریکردن و من پێم وایە رۆنالدۆ تا ٣ -٤ ساڵی دیکە یاری دەکات و ئینجا واز دەھێنێت . 

ھەروەھا گووتیشی : ھەر کاتێک رۆنالدۆ بە شێوەیەکی خراپ یاری دەکات من سەرزەنشتی دەکەم , لە ئێستاشدا بۆ سەیرکردنی یارییەکان ناچمە یاریگا چونکە چەند جارێک بووراومەتەوە و رۆنالدۆ پێی خۆشبوو لەماڵەوە سەیری یارییەکان بکەم . 

دایکی رۆنالدۆ راشیگەیاند : لە منداڵیەوە فێرم کردوە رێزی ھەموو خەڵک بگرێت و بەھای ئەو شتانە بزانێت کە بەدەستی دەھێنێت , رۆنالدۆ لەمنداڵییەوە لە قوتابخانە کەسێکی زیرەک بوو لەماڵەوەش نوکتەی خۆشی بۆ دەگێڕاینەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad