English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی گوێزی ھیندی بۆ ئافرەتانی دووگیان
2016-01-11 [10:36 AM]

هه‌ولێر(PNA)- لە لێکۆڵینەوە نوێیەکانی پسپۆراندا دەرکەوتووە، ئاوی گوێزی ھیندی وەک یەکیک لە باشترین سەرچاوەی ماددە خۆراکیەکان بۆ ئافرەتانی دووگیان کاریگەری ھەیە.


 

لە ماوەی دووگیانیدا پێداگری دەکریت لەسەر خواردنی گرینگ و وەرزش کردن و شێوە ژیانیکی تەندروست، بە پێی لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی رێژەیەکی زۆری ئاوی گوێزی ھیندی یەکێکە لەو کارە باشانەی کە ئافرەتێکی دووگیان ئەنجامی بدات بۆ تەندروستیەکی باشی خۆی و مندالەکەی.

بەپیی لێکۆڵینەوەیەک ئاوی گوێزی ھیندی دەوڵەمەندە بە ئەلیکترۆلیتەکان، کلۆریدەکان، مەگنیسیۆم، کالیسیۆم ڤیتامین (C) لەگەڵ رێژەیەکی مام ناوەند لە شەکر، سۆدیۆم و پرۆتین، بەو ھۆیەوە بەکارھێنانی ئەو خواردنەوەیە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی خۆراک بۆ ئافرەتانی دووگیان.

خواردنەوەی ئاوی گوێزی ھیندی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دەبیتە رێگر لە حالەتی رشانەوە و سەرە گیژەو قەبزی، رێگرە لە وشکبونەوەی لەش، بەرگری لەش زیاد دەکات و ھیلاکی کەم دەکاتەوە.

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 3196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad