English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش لە بارەی دانی ئالڤێس 
2018-05-12 [02:32 AM]

ZNA- ھەولێر 


دانی ئالڤێس ئەستێرەی ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەھۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت لە بەشداریکردن لە مۆندیالی رووسیای ٢٠١٨ . 

ئالڤێس لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا تووشی پێکان ھات لە رانی و بەھۆیەوە یاریگای جێھێشت . 

ئەمڕۆش رۆدریگۆ لاسمار پزیشکی ھەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاند : بەھۆی ئەو پێکانەی تووشی ھاتووە , دانی ئالڤێس ناتوانێت بەشداری یارییەکانی مۆندیالی رووسیا بکات . 

ھەروەھا گووتیشی : دوای پشکنینی وورد دەرکەوت پێکانەکەی ئالڤێس قورسە و پێویستی بە ماوەیەکی زۆر دەبێت بۆ چاک بوونەوە . 

لاسمار راشیگەیاند : کاتێک ئالڤێس ئەو ھەواڵەی پێگەیشت دەستی بە گریان کرد , چونکە بۆ ئەو زۆر قورس بوو بەشداری مۆندیال نەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad