English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هاوكاری كۆریای باكور ده‌كه‌ین
2018-05-12 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كۆریای باكور واز له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت ئه‌وا هاوكاری ئابووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، كانگ كیونگ وها له‌ تەلاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد و پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر داماڵینی ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، ئه‌وا داهاتوویه‌كی باش بۆ كۆریای باكوور و گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت. وتیشی، ئه‌مریكا له‌و قۆناغه‌دا هاوكار ده‌بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له‌ 12ی حوزه‌یراندا له‌ سینگاپوره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌یه‌ش داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریایه‌ له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی.

هاوكات مایک پۆمپیۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون به‌ باش و گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا.

 

AA





ئەم هەواڵە 6877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad