English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی: داوا ده‌كات هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بێ لایەنی خۆیان بپارێزن
2018-05-13 [06:29 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان و كەركووك دەكات بێ لایەنی خۆیان لە بابەتی ھەڵبژاردنەكان بپارێزن، هه‌روه‌ها دووبارە ئەنجامدانی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ ھەموو ئەو سندوقانەی تیبینییان لەسەرە بكرێت.

له‌ راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دا هاتووه‌، داوا لە ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان و كەركووك دەكات بێ لایەنی خۆیان لە بابەتی ھەڵبژاردنەكان بپارێزن.

ھەروەھا عەبادی فەرمانی كردووە، بە دووبارە ئەنجامدانی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان  بۆ ھەموو ئەو سندوقانەی تیبینییان لەسەرە، داواشی لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كردووە كار بۆ زوو ئەنجامدانی رێوشوێنەكان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان بكات.

دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەوی رابردوو خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ساخته‌كاری گه‌وره‌ ده‌كردەوە.

 





ئەم هەواڵە 6805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad