English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ندێك پارێزگا بڵاوكرایه‌وه‌
2018-05-13 [06:56 AM]

ZNA – هه‌ولێر


رێکخراوی تەمموز بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی دەنگدانی تایبەتی لە هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە. 

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی لە پارێزگای بەغدا بە بەدەستهێنانی رێژەی 17%ی دەنگەکان و لە هەردوو پارێزگای بەسرە و نەجەفیش بە بەدەستهێنانی رێژەی 28%ی دەنگەکان لە پێش لیستەکانی دیکەوە دێت. 

 
رێکخراوی تەمموز ئاماژە بەوەشدەکات، هاوپەیمانێتی فەتحیش بە سەرۆکایەتی هادی عامری 28%ی دەنگەکانی پارێزگای واست و 27%ی دەنگەکانی پارێزگای میسانی بەدەستهێناوە و لەو دوو پارێزگایە پێش لیستەکانی دیکە کەوتووە. 
 
هه‌ربە گوێرەی زانیاری هه‌مان رێكخراو، هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاساش بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی لە پارێزگاکانی کەربەلا و دیوانیە بە کۆکردنەوەی 35% و 30% دەنگەکان لە پلەی یەکەم دێت. 
 
رێکخراوی تەمموز دەڵێت، هاوپەیمانێتی حیکمەش بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم لە پارێزگاکانی زیقار و بابل و موسەننا پلەی یەکەمی گرتووە و پێش لیستەکانی دیکە کەوتووە. 




ئەم هەواڵە 11626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad