English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆن: رێژەی بەشداریکردنی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق 44.5% بووە
2018-05-13 [07:06 AM]

ZNA- ھەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیێنێ، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق 44% بووە. لە ماوەی 41 کاژێری داهاتووشدا ئەنجامی بەرایی رادەگەیێنن. 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی دەنگدان و بەشێک لە وردەکاریی پرۆسەی دەنگدانی لە سەرتاسەری عێراق راگەیاند. 

ریاز بەدران، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان 44.52% بووە، لە کۆی زیاتر لە 24  ملیۆن کەس کە مافی دەنگیان هەبووە، زیاتر لە 10 ملیۆن کەس دەنگیان داوە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە 9 ملیۆن دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی، زیاتر لە 709 هەزار دەنگدەر لە دەنگدانی تایبەت و، 179 هەزاریش لە دەرەوەی وڵات دەنگیان داوە. 

ریاز بەدران ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو رێژەیە کۆتایی نییە و، هەندێک وێستگەی دەنگدان ماون تاوەکو ئێستا رێژەی بەشداریکردن و ئەنجامیان بۆ بنکەی سەرەکی کۆمیسیۆن نەناردوون، هەروەها سبەی تەواوی ئەنجامەکان دەگەن و وردبینی لە ئەنجامەکان دەکرێت. 

سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی هەڵبژاردن جەختی لەوەش کردەوە: "هەموو ئەو پروپاگەندانەی بڵاودەکرێنەوە لەبارەی ئەنجامدانی ساختەکاریی هیچ بنەمایەکی دروستیان نییە، بەڵکو هەندێک لایەن هەن دەیانەوێت کارتەکان تێکەڵ بکەن و رای گشتی بشێوێنن". داواشی لە هەموو لایەک کرد رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. 





ئەم هەواڵە 8116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad