English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرهێنەری ئیتاڵی ئیرمانۆ ئۆلمی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-05-13 [10:25 AM]

ZNA – هەولێر


دەرهێنەری سینەمایی ئیتاڵی، ئیرمانۆ ئۆلمی، لە تەمەنی 86 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

رۆژنامەی ئێندی وایەر بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەرهێنەرە دووچاری نەخۆشییەکی درێژخایەن ببوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا هۆکاری راستەقینەی مردنی ئاشکرا نەکراوە.

 

ئەو دەرهێنەرە لەرێگەی کاری دەرهێنان بۆ فیلمی درامایی "ئیل بۆستۆ" کە لە ساڵی 1961ـدا بەرهەمهات، ناوبانگی زۆری پەیداکرد.

 

ئۆلمی، لەرێگەی ئەم بەرهەمەوە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا، خەڵاتی سیزەر و چەند خەڵاتێکی دیکە بەدەستهێنا.

 

ئەو دەرهێنەرە لەرێگەی فیلمی سینەمایی "زە لیگند ئۆف زە هۆلی درینکەر" خەڵاتی شیری زێڕینی لە فێستیڤاڵی فیلمی لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا لە ساڵی 1998 بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 9610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad