English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان به‌فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشته‌ به‌ریتانیا
2018-05-13 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی و به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌، به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "جان" سه‌ردانی به‌ریتانیای كرد.

له‌ میانی گەیشتنی بە فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی برایز نۆرتن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری شاژن، جۆن هاروود و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، نیكۆلاس جارڵد و باڵیۆزی توركیا له‌ له‌نده‌ن، عه‌بدولره‌حمان بیلگیچ و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

هه‌ریه‌ك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه‌ ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران یاوەری ئه‌ردۆغان دەکەن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا.

 

AA





ئەم هەواڵە 4051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad