English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد سەڵاح خەڵاتێکی دیکەشی بەدەستھێنا 
2018-05-13 [12:08 PM]

ZNA- ھەولێر 


 
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزە پێشکەشی دەکات , خەڵات لە دوا خەڵات بەدەست دەھێنێت . 

ئەمڕۆ رابیتەی خولی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بەخشییە محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپول. 

بۆ بەدەست ئەم خەڵاتە سەڵاح پێش ھەر یەکە لە داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانشستەر یونایتد و ھاری کینی ھێرشبەری یانەی تۆتنھام و کیڤن دی برۆین و رەحیم ستیرلینگی یاریزانانی یانەی مانشستەر ستی کەوتەوە . 

ئەم خەڵاتە لەرێگەی دەنگدانی ھاندەران لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە ساز دەکرێت و چ یاریزانێکی زۆری دەنگی بە دەستھێنا خەڵاتەکە وەردەگرێت . 

محەمەد سەڵاح لەم وەرزە باشترین ئاست لەگەڵ یانەی لیڤەرپول پێشکەش دەکات و نزیکە لە بەدەستھێنانی خەڵاتی گۆڵکاری خولی ئینگلیزی , چونکە لە کۆی ٣٥ یاری ٣١ گۆڵی تۆمارکردوە و نزیکترین رکابەری ھاری کینی ھێرشبەری یانەی تۆتنھام کە ئەویش ٢٦ گۆڵی ھەیە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad