English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ئەتلەتیکۆ مەدرید رازی دەکات 
2018-05-13 [01:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


تا ئێستاش گواستنەوەی یاریزان ئەنتوان گریزمان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ یانەی بەرشەلۆنە یەکلایی نەبۆتەوە و یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەھەر شێوەیەک بێت یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رازی بکات . 

پێشتر بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدری توڕەیی خۆیان نیشاندابوو لەسەر گفتوگۆی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و بریکاری کارەکانی گریزمان, لەسەر  گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی کەتەلۆنی , چونکە بۆندی گریزمان لەگەڵ یانەکەی تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت . 

ئەمڕۆش رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی رایگەیاندوە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە نایانەوێت پەیوەندییە باشەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تێکبدەن لەبەر ئەمە دەیانەوێت گواستنەوەی گریزمان لەسەر رەزامەندی ئەوان بێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەن جگە لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ کە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گریزمانە , بڕی ١٥ – ٢٠ ملیۆن یۆرۆی دیکەش بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدەن لە پێناو رازیکردنیان بە گواستنەوەی گریزمان بۆ یانەی کەتەلۆنی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad