English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيئتلافه‌كه‌ى عه‌لاوى داواى دووباره‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادن ده‌كاته‌وه‌
2018-05-13 [03:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ئيئتلافى وه‌ته‌نييه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى، داوای كرد هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ و حكومه‌ت بكرێته‌ كاربه‌ڕێكار، داواشی كرد، هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێنه‌وه‌.

ئيئتلافى وه‌ته‌نييه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، به‌له‌به‌رچاوگرتنى پاشه‌كشه‌ى خه‌ڵكى عێراق له‌ به‌شداريكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى فراوان وبڵاوبوونه‌وه‌ى كارى توندوتيژى و ساخته‌كارى و چه‌واشه‌كارى و كڕينى ده‌نگ و به‌كارهێنانى بارودۆخى ئاواره‌، سه‌ربارى ئه‌و ناڕوونييانه‌ى له‌و رێوشوێنه‌ى كۆمسيۆن گرتوويه‌تييه‌ به‌ر له‌ ده‌نگدانى ئه‌ليكترۆنى، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتى له‌سه‌ر رێوشوێنى دیكه‌ راهاتبوون، پێویست ده‌كات هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

جه‌ختيش ده‌كاته‌وه‌، ده‌رئه‌نجام شتێك به‌سه‌ر هاوڵاتيدا ده‌سه‌پێنرێت كه‌ دووره‌ له‌ خواستى خۆيه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى ياسادانان له‌ ئاستى پێويستدا نابێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش حكومه‌تێكى لاواز كه‌ متمانه‌ى پێويستى پێنادرێت، سه‌ركه‌وتووى بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئيئتلافى وه‌ته‌نييه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى داواده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستا بۆ به‌ڕێكردنى كاره‌كان، تا ئه‌و كاته‌ى بارودۆخى گونجاو ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، له‌ چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌له‌كه‌مان گوزارشت بێت.

 

غه‌دپرێس





ئەم هەواڵە 7108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad