English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کەنیسەکانی ئەندەنۆسیا ئەندامانی یەک بنەماڵه بوون
2018-05-13 [04:27 AM]

ZNA- هەولێر


 

به گوتەی پۆلیسی ئەندەنۆسیا، ئەندامانی یەک بنەماڵه بەرپرسی ئەنجامدانی هێرشه خۆکوژییەکانی ئەمڕۆی سەر سێ کەنیسەکەی شاری "سوربایا" دووەم شاری گەورەی ئەم وڵاته بوون.

 

لەم هێرشانەدا، لانی‌کەم ١١کەس کوژران و زیاتر له ٤٠کەسیش بریندار بوون.

 

بەپێی راپۆرتەکان، دایکێک و دوو له منداڵەکانی له یەکێک له کەنیسەکان خۆیان تەقاندۆتەوه و هەروەها باوکی ئەم بنەماڵەیه لەگەڵ سێ له کوڕەکانی له دوو کەنیسەکەی دیکه خۆیان تەقاندۆتەوه.

 

گروپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیاریەتیی ئەم تەقینەوانەی لەئەستۆ گرتووه.

 

ئەمه خوێناویترین هێرش له ئەندەنۆسیا دوای ساڵی٢٠٠٥ بووه.

 

له ساڵی ٢٠٠٥ سێ خۆکوژ له دوورگەی "بالی" خۆیان تەقاندەوه و بەهۆیەوه ٢٠کەس کوژران.

 

له مانگەکانی رابردوو، توندڕەویی ئیسلامی له ئەندەنۆسیا، که گەورەترین وڵاتی موسڵمان‌نشینه، پەرەی سەندووه.

 

BBC





ئەم هەواڵە 4147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad