English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
2018-05-13 [05:25 AM]

ZNA- هەولێر


 

سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٢ی ئایار، دوابەدوای تێکشکاندنی سەبازیی داعش، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن نیشانەی بەرەوپێشچوونە لە بنیادنانی دیموکراسیەتێکی بەھێز لە عێراقدا.

 

سکرتێری گشتی دەستخۆشی لە ھەوڵی ماندوونەناسانەی کارمەندانی ھەڵبژاردن و لایەنە سیاسییەکان و ھێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بە ئاشتییانە و بە رێکوپێکی. ھەروەھا بەڕێزیان دەستخۆشی لە ھەموو عێراقییەکان دەکات ئەوانەی کە بەشداربوون لە پرۆسەکە، بە تایبەتی ئاوارە ناوەخۆییەکان کە سەرباری بارودۆخە سەرسەختەکانیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیاندا.

 

سکرتێری گشتی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و ھەوادارانیان دەکات کە ئاشتی بپارێزن لە میانەی ھەژمارکردنی دەنگەکان. ھەروەھا بەڕێزیان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کە ھەموو کێشەکانی پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردن لە ڕێگەی ڕێکارە یاساییەکانەوە چارەسەر بکەن و پرۆسەی ھەڵبژاردن بە زووترین کات تەواو بکەن لەڕێگەی دامەزراندنی حکومەتێکی گشتگر.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندی خۆی بۆ ھاوکاریکردنی حکومەت و گەلی عێراق لەم پرۆسەیەدا دووپات دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 5578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad