English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسەن رۆحانی: دەکرێت رێکەوتن نامەی ئەتۆمی بەبێ ئەمریکا ببەسترێت
2018-05-14 [06:15 AM]

ZNA- ھەولێر




سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دەكرێت رێككەوتنی ئەتۆمی بەبێ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جێبەجێ بكرێت.

حەسەن ڕۆحانی لە میانەی  گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا ئاماژەی بەوەكرد، "ئێران بە پابەندە بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەوەو ئەگەر چی لایەنەكانی دیكەی ئەو ڕێككەوتنە پابەند نەبوون بە بەڵێنەكانی خۆیانەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 2231 ی نەتەوە یەكگرتووەكانە، دەبێت بەرژوەندییەكانی ئێران وەك فرۆشتنی نەوت و گاز و پەیوەندییە بانكییەكان بە ڕوونی ئاماژەی پێ بكرێت".

ڕۆحانی وتیشی، "من هیوادارم ئێران و 3 وڵاتی باڵای ئەوروپا بە ڕێككەوتن بگەن، رێككەوتنەكە ڕۆڵی گرنگی لە دابینكردنی ئەمنیەت لە ناوچەكەدا هەبووە".





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad