English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ قژێکی جوان تێکەڵەی مایۆنیز بەکاربھێنە
2018-05-14 [06:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر



سەرباری ئەوەی مایۆنیز لەخۆراکە تەندروستەکان نیە بۆ لەش بەوپێیەی چەوری زۆرە بەڵام لەپێکھاتە گرنگەکانە بۆ قژ بەوپێیەی چەندین پێکھاتەی خۆراکپێدەری تێدایە بۆ قژ وەک ھێلکە و سیر و سرکە.


سودەکانی مایۆنیز بۆ قژ ئەمانەیە: 

١. مایۆنیز دەوڵەمەندە بەزەیتە سروشتییەکان و ترشە چەوریەکان کەھاندەری شێداری قژ و درەوشانەوەیەتی

٢. سرکەی تێدایە کەبەسودە بۆ رێککردنەوەی ترشەڵۆکی بێخی سەر و رێگری لەروتانەوەی.

٣. دەوڵەمەندە بەپرۆتین کەھاوکارە لەچارەسەری گرفتی روتانەوەی قژ بەھۆی زۆر بەکارھێنانی موجەفیفەوە.

٤. بەکارھێنانی ماسکی مایۆنیز وادەکات قژت نەرمتر و جوانتر دەربکەوێ و گرفتی وشکبون شکانی نەمێنێت

٥. قژ چڕدەکات و تاڵە شکاوەکان چارەسەر دەکات 


بۆ ئامادەکردنی ماسکی مایۆنیز بۆ قژ پەیڕەوی ئەمانە بکە: 

سەرەتا لەکاتی خۆشتندا ماسکەکە بکە، قژت بەشامپۆ بشۆ پاشان وشکی بکەرەوە و با شێوە شێدار بمێنێتەوە، پاشان مایۆنیزەکە بدە لەبێخی سەرت تا سەر تاڵەکانی، دواتر قژت بەشێوەی کێک کۆبکەرەوە و دایپۆشە باھەڵیمژێت تا ٢٠ دەقیقە. قژت بەشامپۆیەکی سادە بشۆ.

ئەم ماسکە مانگی یەک جار بەکاربھێنە ئەگەر قژت ئاساییە، ئەگەر قژیشت زۆر ووشکە دوو ھەفتە جارێک بەکاری بھێنە.

دەتوانیت تامی ڤانێلا بکەیتە ماسکەکەوە بۆ ئەوەی رزگارت بێت لەبۆنە ناخۆشەکەی مایۆنیز.
 





ئەم هەواڵە 9358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad