English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..دوای ٤٣ یاری بەرشەلۆنە تاڵاوی یەکەم دۆڕانی چەشت
2018-05-14 [05:54 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یارییەکانی ھەفتەی ٣٧ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەروەی یاریگای خۆی توشی یەکەم دۆڕان ھات لە خولەکەداو بە ئەنجامی ٤-٥ بە یانەی لیڤانتی دۆڕا.

یاریەکەش بەپێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ لە سوودی لیڤانتی کۆتایھات،گۆڵەکانی لیڤانتی بواتینگ سێ گۆڵ و ئینیس بردھی دوو گۆڵ تۆماریان کرد،گۆڵەکانی بەرشەلۆنە کۆتینۆ سێ گۆڵ و لویس سوارێز بە لێدانی سزا تۆماریان کرد.

لە گێمی دووەم لیڤانتی بەشێویەک پێشکەوت یاریزان و راھێنەرو ھاندەرانی بەرشەلۆنەی دووچاری شۆک کرد، کاتێک بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک پێشکەوت، بەڵام دواتر بارسا جیاوازیەکەی کەمکردەوە.

لیڤانتی زنجیرە بردنەوە یەک لەدوایەکەکانی بارسای پچڕاند، کە ٤٣ یاریی لەسەریەک بوو لە خولەکە نەدۆڕابوو، ھەروەھا یەکەم دۆڕانی لەم وەرزە دووچاری بارسا کرد و نەیھێشت خەونە مەزنەکەی بارسا بێتەدی بە بردنەوەی نازناوی لالیگا بەبێ دۆڕان.





ئەم هەواڵە 12859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad