English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیمار بە باشترین یاریزان دیاریكرا
2018-05-14 [07:02 AM]

ZNA- ھەولێر


نیماری داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سانتجێرمان، سەڕەڕای دوورکەوتنەوەی بۆ چەند مانگێک بەھۆی پێکانەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی وەرگرت.

بە ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ نازاریۆی بەڕازیلی و لە ئاھەنگێکی تایبەتدا باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا، نیمار دا سیلڤا بە باشترین یاریزانی خولەکە ھەڵبژێردرا، کە یەکەم وەرزە لەو خولەدا یاری بکات.

ھەر لە ئاھەنگەکەدا نیمار سوپاسی ھاوکارەکانی لە یانەکە پاریسیەکە کرد و دووپاتیکردەوە بەبێ ئەوان نەیدەتوانی خەڵاتەکە بەدەستبھێنێت.

نیمار لە کۆی ٢٠ یاری ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا توانیویەتی ١٩ گۆڵ بکات و ١٣ پاسی یەکلاکەرەوەشی بە ھاوڕێکانی داوە.





ئەم هەواڵە 6811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad