English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوێنەواری نەشتەرگەری و برینداری بەم ڕێگایە لابدە
2018-05-14 [07:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر



زەیتی گوێزی ھیندی یەکێکە لە زەیتە ھەرە بەسوودەکان نەک تەنھا بۆ خواردن بەڵکو بۆ چەند چارەسەرێکی تریش وەک نەھێشتنی پەڵە و شوێنەواری نەشتەرگەری، برینداربوون، شوێنەواری زیپکە و کشانی پێست. 


زەیتی گوێزی ھیندی بەھۆی بوونی دژە ئۆکسان و ڤیتامین E تێیدا یارمەتیدەرە بۆ دووبارە جوانکردن و باشکردنی پێست، لە سوود و بەکارھێنانەکانیشی:


1- پەڵەی زیپکە

2- شوێنەواری کشانی پێست

3- کونج کونج بوونی پێست

4- شوێنەواری نەشتەرگەری

5- پەڵەی سووتاوی

6- تێکچوونی پێست دوای برینێک یان نەشتەرگەرییەک

7- شوێنەواری برین

چۆنیەتی بەکارھێنای زەیتی گوێزی ھیندی بۆ نەھێشتنی ئەم شوێنەوارانە بە پێستەوە:


ڕۆژی دوو جار زەیتەکە بدە لە شوێنی مەبەست لە شەوان و بەیانیاندا، بڕێکی کەم لە زەیتەکە بدە لە شوێنەکە و پاشان بە باندەجێک بیبەستە.  باشترە دژە خۆر بەکاربھێنیت لەگەڵیدا ئەگەر دەچیتە بەر خۆر بۆ ئەوەی پەڵەکان بۆر نەکات.





ئەم هەواڵە 9208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad