English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌یاره‌كانی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردن دۆڕان
2018-05-14 [08:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 حه‌نان فه‌تلاوى، كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى خواسته‌كانى گه‌لى كورد و هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستایه‌وه‌، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.

 

 
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌باسی راگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو كه‌ جگه‌ له‌ فه‌تلاوى، هاوكات عه‌لى عه‌لاق، سه‌ركرده‌ى نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه‌ به‌ داڕێژه‌رى سزاكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى ڕیفراندۆم داده‌نرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌یتوانیوه‌ متمانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا دۆڕاوه‌.

 

 
یه‌كێكى دیكه‌ له ‌سه‌ركرده‌ شیعه‌كانى عێراق كه‌ خۆى به‌نه‌یارى سه‌رسه‌ختى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانى و به‌به‌رده‌وامى له‌ هه‌ڵوێسته‌كانى دژ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستایه‌وه‌، په‌رله‌مانتارى خولى پێشوو (هه‌یسه‌م جبوورى)یه‌، كه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌وێت.

 

 
هه‌روه‌ها (عالیه‌ نسه‌یف) كه‌ به‌به‌رده‌وامى دژایه‌تى خواسته‌كانى گه‌لى كورد و هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بۆ په‌رله‌مان سه‌ربكه‌وێت.

 

 
ڕۆژى 12/ 5/ 2018 هه‌ڵبژاردنى گشتی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ته‌واوى پارێزگاكاندا به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ڕانه‌گه‌یاندراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 13999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad