English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکەوتنی دوای ڕیفراندۆم
2018-05-14 [08:14 AM]

نووسینی: بەسام عەلی


دۆست و نه‌یاره‌کانی پارتی، چاوه‌ڕێی ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ بوون، ئایا ئه‌و حیزبه‌ی ڕیفراندۆمی ئه‌نجامدا، له‌ شکسته‌ یان سه‌رکه‌وتن؟
ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ ڕیفراندۆم دا، په‌شیمانن یاخود سورن له‌سه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆیی.
ئایا سه‌ربه‌خۆ خوازانی کوردستان، وه‌ک سه‌ربه‌خۆ خوازانی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا، ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌و حیزبه‌ی رابه‌رایه‌تی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی بۆ کردن؟
هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق، وه‌ک یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی دوای ڕیفراندۆم، بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ زۆر گرنگ بوو.
ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی و زیادکردنی ژماره‌ی کورسییه‌کانی، وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ڵێ بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی، پارتی به‌ پێشڕه‌و ده‌زانن و متمانه‌یان به‌ پارتییه‌، له‌ هه‌ولێرو دهۆک و موسڵ، پارتی کورسی زیاد کردوو سه‌رکه‌وتنی تۆمار کرد.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، و هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ، جارێکی تر به‌ڵێنیان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپاتکرده‌وه‌.
کوردانی تاراوگه‌ زۆرترین ده‌نگیان به‌خشییه‌ پارته‌ سه‌ربه‌خۆ خوازه‌که‌.
پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌ ده‌نگه‌کانی پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ین، هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێت ئه‌وه‌ ده‌نگی دروستی ئێوه‌ نییه‌، لۆژیکی نییه‌ هیچ هێزێکی سیاسی له‌ماوه‌ی ٤ ساڵدا، له‌سه‌دا شه‌ستی ده‌نگه‌کانی که‌م بکات.
پارتییه‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان سه‌رکه‌وتووترین هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجامدا، راسته‌ زۆر  دڵگرانن، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێت ئه‌وه‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌ نییه‌، ئێوه‌ نموونه‌ن بۆ  کادری لێهاتوو دڵسۆزو به‌ جورئه‌ت، دڵنیاین سارد نابنه‌وه‌، و به‌ گوڕوتینێکی زیاتره‌وه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی و به‌شداری جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌ڕۆین.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌، له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کان و بریندارو که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و سه‌رجه‌م سه‌ربه‌خۆ خوازانی کوردستان پیرۆز بێت.





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad