English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در یه‌كه‌می زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقه‌
2018-05-14 [08:36 AM]

ZNA – هه‌ولێر


به‌ پێی ئه‌نجامی به‌رایی كۆمیسیۆنی باڵا كه‌ شه‌وی رابردوو كاتژمێر 12، ‌ بۆ 10 پارێزگای عێراق بڵاوكرایه‌وه‌، لیستی هاوپه‌یمانی سائیرون له‌ به‌غدا و به‌شێكی زۆری پارێزگاكان یه‌كه‌مه‌.

رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" له‌ زاری قه‌حتان جبووری، گوته‌بێژی لیسته‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌تاك و ته‌نیا دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیان كردووه‌ له‌ ووڵات و به‌رده‌وام هه‌وڵیان بۆ چاكسازیداوه‌، بۆیه‌ یه‌كه‌م بوونیان له‌ پێشبینی خۆیاندا بووه‌.

لیستی سائیرون موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، چه‌ندین جار خۆپیشاندانی یه‌ك ملیۆنی  دژی گه‌نده‌ڵی كردووه‌ له‌عێراق.

ئه‌و گووتی هۆكارێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌سانی نوێیان هێناوه‌ته‌ ناو گۆڕه‌پانه‌ و ده‌موچاوه‌كانی پێشوویان گۆڕیوه‌ و دووپاتیشی كرده‌وه‌، لیسته‌كه‌یان ته‌واوی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی له‌ خۆگرتووه‌.

كۆمیسیۆنی باڵا دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و رێژه‌ و داتاو ژمارانی خراونه‌ته‌ڕوو، به‌رایی و سه‌ره‌تایی و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، به‌ تایبه‌تیش به‌ ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ده‌نگدانی تایبه‌ت.

كۆمیسیۆن ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی 10 پارێزگای عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش به‌غدا، ئه‌نبار، واسیت، بابل، موسه‌نا، دیاله‌، كه‌ربه‌لا، زیقار، به‌سرا و قادسیه‌ن.

به‌ گوێره‌ كۆمیسیۆنی باڵاش، تا ئێستا ئه‌نجامی 8 پارێزگا وردبینی نه‌كراوه‌، ته‌نها ئه‌نجامی به‌راییان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش، هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركووك، نه‌جه‌ف، سه‌ڵاحه‌ددین، میسان و نه‌ینه‌وان.

 





ئەم هەواڵە 5260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad