English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری چواره‌م ئێف شازده‌ی عێراقی له‌ سوریا زیان به‌ داعش ده‌گه‌یه‌نێت
2018-05-14 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراقی رایگه‌یاند، پێگه‌یه‌كی ستراتیژی رێكخراوی داعشیان له‌ناو خاكی سوریا وێران كردوه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌هه‌ماهه‌نگی و سه‌رپه‌ره‌شتی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان، فرۆكه‌كانی ئێف 16ی عێراقی هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ركردایه‌تی و هاریكاری رێكخراوی داعش له‌ باشوری ناوچه‌ی ده‌شیشه‌ له‌ناو خاكی سوریا.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باره‌گاكه‌ی داعش به‌ته‌واوی له‌ناوبرا، وتیشی، به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری و كاری شانه‌ی ئاسمانی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی هاوبه‌ش، ئه‌و زه‌بره‌ ئاسمانیه‌ به‌وردی ئه‌نجام درا كه‌ دواتر ورده‌كاری و ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین.

سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی عێراقی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێگه‌ی داعش له‌ سوریا.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 5605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad