English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەگرتووەکان داوای چارشەرکردنی کێشەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات
2018-05-14 [12:55 PM]

​ZNA - هەولێر


نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات به‌رێگای یاسایی كێشه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاندراوی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوا ده‌كات هه‌ر كێشه‌ و تێبینییه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، پێویسته‌ به‌رێگای یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت و داواشی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ كار بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان گشتگر به‌زووترین كات.

هه‌روه‌ها گۆتێرێس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان پابه‌نده‌ به‌وه‌ی درێژه‌ به‌ هاوكاریی و پاڵپشتییه‌كه‌یان بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بدات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.

 





ئەم هەواڵە 5860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad